سنە؛ خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا

02:22 - 27 خەزەڵوەر 2723

خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ١٢ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

دادگا ئەم هاووڵاتییەی به "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەر، ئەم زیندانییە سیاسییە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییاهتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

خەبات دێهدار ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١یش، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.