برینداربوونی ٥ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

15:17 - 26 خەزەڵوەر 2723

پێنج کۆڵبەری خەڵکی بانە، مەهاباد و سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کران.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، "سمکۆ ڕەوازی"، کۆڵبەری تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی مەهاباد، "کیانووش پاشایی"، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی سەقز، "زانیار ڕاحزادە"، کۆڵبەری تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سەقز و "ئەشکان (پاشناو ناڕوون)"، کۆڵبەری تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کران.

ئەم کۆڵبەرانە لەم ڕووداوەدا، سەر و پشت و دەستیان بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراون.

شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئازاد نووری"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارەدا، سەر، دەست و لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

ئەم پێنج کۆڵبەرە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە سنووری بانە، لەلایەن هیزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێ کراوە.