سەقز؛ ئەحمەد محەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد ئازاد کرا

10:53 - 9 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ئەحمەد محەممەدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی"، بە تۆمەتی "سیخوڕی و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٩ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩، ئەم هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکران بۆ دادگای ئینقلابی سەقز و تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی و بە دەرکرانی حوکمی دەسبەسەرکرانی کاتی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا و دواتر بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.