مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی پێشەوا ئیبراهیم‌پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:05 - 20 رەزبەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "پێشەوا ئیبراهیم‌پوور"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی قادر و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی پێشەوا ئیبراهیم‌پوور، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.