مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە

18:39 - 19 رەزبەر 2723

شەوی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی "پوویا خزری"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم مێرمنداڵە لە گەڕەکی "پشت تەپ"ی مەهاباد و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم مێرمنداڵە پاش دەسبەسەرکران بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی "پوویا خزری" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.