دەرکرانی حوکمی یەک مانگەی دەسبەسەرکرانی کاتی بۆ هێرۆ قەدیمی

16:02 - 27 خەرمانان 2723

دادگا، حوکمی یەک مانگ دەسبەسەرکرانی کاتیی بۆ هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، دەر کرد.

هێرۆ قەدیمی، پاش دەسبەسەرکران بۆ بەندی دابڕگەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ڕاگوێزرا و تاکوو ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانان، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بەبیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە بیاڤی منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.