دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:14 - 27 خەرمانان 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "مێهدی حاتەمی"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لە ماوەی ڕۆژی ڕابردووشدا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ڕەزا ئیبراهیمی" و "سەجاد سەیدمورادی"، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.