بانە؛ دەسبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:06 - 27 خەرمانان 2723

ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەماڵ حوسێن‌پوور"، لەگەڵ دوو کوڕەکەی خۆی بە ناوەکانی "ئەحمەد و مێهدی حوسێن‌پوور"، خەڵکی گوندی "ساوان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.