ڕاگواستنی ئازاد ئەمینی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە

11:57 - 27 خەرمانان 2723

ئازاد ئەمینی، چالاکی ژینگەپاریزیی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، لە پێوەندییەکی تلفۆنیی کورتدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە بۆ سنە ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان دژایەتییان لەگەڵ ئازادیی کاتی ئازاد ئەمینی کردووە.

ئەم سەرچاوە  ئاگادارە ڕایگەیاند: ئازاد ئەمینی تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئازاد ئەمینی ئەندامی ئەنجومەنی "هیوای زانست" و ئەنجومەنی ژینگەپاریزیی "ژیان سەوز"ی سەقزە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئازاد ئەمینی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.