دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شارەکانی سەقز و سنە

19:48 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد ڕەحمەتی"، خەڵکی سەقز و "بێهرووز گوڵ‌نما"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، فەرزاد ڕەحمەتییان لە ڕێگای گۆڕستانی ئایچی و لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینیدا دەسبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەشيوە، بێهرووز گوڵ‌نما، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنەدا و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: فەرزاد ڕەحمەتی و بێهرووز گوڵ‌نما