سنە؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

13:28 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، بە ناوی "کاوان ڕەزایی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ١٥ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم مێرمنداڵە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کاوان ڕەزایی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کاوان ڕەزایی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.