سەقز؛ هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:50 - 21 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان، ‌هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بەبیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان "نوشت‌افزاری"، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە بیاڤی منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.