بانە؛ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا

10:13 - 16 خەرمانان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید فەرەج‌پوور"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "دەرە زیارەتی خواروو"، سەر بە شاری سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا، بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەتوندی بریندار بووە کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی شاری بانە کراوە.

ئەم کۆڵبەرە تەمەنی ٣٨ ساڵ بووە، خێزاندار بووە و سێ منداڵی هەبووە.