برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری پیرانشار

11:04 - 8 رەزبەر 2723

شەوی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان سەفیاری"، کوڕی عەبدوڵلا، خەڵکی گوندی "گەزگەسک"، سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین، بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاقی ئەم کۆڵبەرە لە سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بەسەر میندا کەوتووە و بە هۆی تەقینەوەی مینەکە بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە پاش ئەم ڕووداوە، بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی "چۆمان" لە هەرێمی کوردستان کراوە.