دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

13:00 - 24 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "لوقمان سوخەنوەر"، کوڕی خدر و "هوشیار قادری"، کوڕی حاسڵ و خەڵکی شیناوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە ڕاگرتنی ماشینی لوقمان سوخەنوەر لە بازاڕی پیرانشار بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هوشیار قادری لە شیناوێ و ئەم لاوە تەمەن ١٧ ساڵەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: هوشیار قادری و لوقمان سوخەنوەر