برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

23:18 - 7 گەلاوێژ 2723

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "هێمن خوسرەوی"، خەڵکی مەریوان و "ڕزگار مەولوودزادە"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی گەلاوێژ، هێمن خوسرەوی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژیش، ڕزگار مەولوودزادە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، هەر دوو لاقی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.

 وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ڕزگار مەولوودزادە و هێمن خوسرەوی