زیاتر لە ٤ مانگە یووسف کولۆنەکزاده، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ورمێ، بە جارەنووسی ناڕوونەوە و بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئازادکردنی کاتیی ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان ڕێگری لە ئازادکردنی بە دانانی بارمتە کراوە.
یووسف کولۆنەکزاده، سەرەتای بانەمەڕی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. کوردپا لە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥دا بڵاوی کردەوە کە ناوبراو لەکاتێکدا کە چارەنووسی ناروونە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ راگیراوە و مافی ئازادیی کاتیشی پێ نەدراوە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. ئەو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و جاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کروە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە یەکێک لە گرتنگە ئەەمنییەتییەکاندا ڕاگیراوە.





