دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لە گێڵان

14:59 - 2 جۆزەردان 2723

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، سەلمان ئۆلفەتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم  سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم چالاکە مەدەنییە بە هۆی ڕەخنەگرتن لە ڕێبەری حکوومەتی ئێران و بەرپرسانی حکوومەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزراوە.

سەلمان ئۆلفەتی ئێستا بەبێ دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و بە چارەنووسی ناڕوون لە زیندانی دیزڵاوای کرماشانە.