جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی لە زیندانی کرماشان

00:32 - 2 جۆزەردان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "سەعید نەجەفی" و "بورزوو چەقازەردی" لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا.

سەعید نەجەفی، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەحنە، نزیک ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

بورزوو چەقازەردی، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی مایدەشتی کرماشان چەند ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

بورزوو چەقازەردی خیزاندار بووە و سێ منداڵی هەبووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.