کچە خوێندکارێکی خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو لە خەوتنگەی زانکۆی ئازادی کرماشان کتوپڕ گیانی لەدەست دا

10:54 - 30 بانەمەڕ 2723

شەوی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو، کچە خوێندکارێک بە ناوی "سەنا زارعی" تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "کوییک"ی ناوچەی سەرپێڵ‌زەها، بە کتوپڕ لە خەوتنگەی زانکۆی ئازادی کرماشان گیانی لەدەست دا.

هەواڵدەریی "ئیسنا" لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی دادسەرای شاری کرماشانەوە ڕایگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کچە خوێندکارە، بە ئەگەری زۆر ژاراوییبوون بووە.

تۆڕی میدیایی ڕووداو لە زاری کەسانی نزیک لەو خوێندکارە بڵاوی کردووەتەوە، سەنا زارعی، هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و هاوژوورییەکانیشی هەستیان بە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشبوونی نەکردووە و لەناکاو خوێن لە لووت و گوێی هاتووە و گیانی لەدەست داوە.

سەنا زارعی خوێندکاری بەشی پەرستاریی زانکۆی پزشكیی کرماشان بووە.