بانگهێشتی مامۆستا مادێح کەرەمی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان
17:10 - 27 بانەمەڕ 2723
مامۆستا مادێح کەرەمی، پێشنوێژی گوندی "هوویە" سەر بە شاری سنە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.
ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بە دەستی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان ئامادە بێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، مامۆستا مادێح کەرەمی، بانگهێشتی دادگای شاری شوێشە کرا و لەوێ پێیان ڕاگەیاند کە دۆسییەکەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان"، "تێکدانی ئاسایشی گشتی" و "تێکدانی بیروڕای گشتی" نێردراوەتە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان.