ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "بنار" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:14 - 26 بانەمەڕ 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، محەممەد دانیالی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری دێهلۆڕان دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم لاوە تەمەن ٢٣ ساڵە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: محەممەد دانیالی خەڵکی ئاودانانە و بەمەبەستی کارکردن چووەتە دێهلۆڕان.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد دانیالی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.