دێولان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:51 - 24 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نەسرپوور"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵكی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان ڕاگوێزراوە.

ئارمان نەسرپوور، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارمان نەسرپوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.