برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

20:17 - 21 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "زەکەریا عەبدی"، خەڵكی سەلاسی باوەجانی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

بەپێێ ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ەوە هەتا ساڵی ١٤٠١، بەگشتی ١٩٥٦ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون.