حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا

12:06 - 21 بانەمەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەدسابیر پەیامیان"، تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاباد لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ساڵی ١٤٠١ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.