بانگهێشتی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە ورمێ

16:26 - 8 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕ، مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی پێشنوێژی گوندی "مەراغان" سەر بە سەردەشت بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە ورمێ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم مامۆستا کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم مامۆستا کوردە بەمەبەستی یارمەتیگەیاندن بە بوومەلەرزەلێدراوانی خۆی، چووبووە ئەم شارە و لە چوونەژوورەوەی شاری ورمێ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.