فەریبا زەندکەریمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

20:09 - 5 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە ٥ی بانەمەڕ، فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و چالاکی بواری ژنان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

فەریبا لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە بەندی تاکەکەسیی کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی سنەدا بووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، فەریبا زەندکەریمی پاش بانگهێشتکرانی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە سێنفییە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر هەندێ کەرەستەی تاکەکەسیی ناوبراودا گرتووە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.