ڕاگواستنی دوکتور سەلاح ئەحمەدی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ

10:46 - 5 بانەمەڕ 2723

دوکتور سەلاح ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاح ئەحمەدی تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە، دوکتور سەلاح ئەحمەدی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە دەرمانخانەکەی خۆیدا و لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.