بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

11:04 - 30 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یەعقووب عەباسی" خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی سەرێ" سەر بە سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی "ئالووت" سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار بوو.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: ئەم کۆڵبەرە پاش برینداربوون گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ و بە هۆی بەرکەوتنی گورچیلەی و خوێن لەبەر ڕۆیشتنی زۆرەوە  گیانی لەدەست داوە.

یەعقووب عەباسی تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و باوکی دوو منداڵ بووە.