ورمێ؛ مەرگی هاووڵاتییەک بەهۆی هەڵەی پزیشکی

10:57 - 26 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "زیوەر عەرەبی" کچی ئەمیر و خەڵکی گوندی "مافی کەندی" سەر بە سەڵماس بە هۆی هەستیاربوون بە دەرمان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە بەمەبەستی منداڵبوون چووەتە نەخۆشخانەی ئازەربایجان لە ورمێ و ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە پاش نەشتەرگەریی منداڵبوون دوای لێدانی دەرزی بە هۆی هەستیاربوون بەو دەرمانە گیانی لەدەست داوە.

زیوەر عەرەبی ٣٢ ساڵ تەمەنیەتی و دایکی دوو مناڵە.