ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان داوای پێیدانی مەرەخەسیی بۆ مامۆستایانی زیندانی کرد
12:19 - 2 خاکەلێوه 2720
ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە وێڕای پێرۆزبایی ئەم نەورۆزە کەوناراییە بە هەموو خەڵکی ئێران بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگی و قوتابییانی خۆشەویست داوای کردووە به خۆ دوورخستنە لە شوێنی قەرەباڵغ، کۆبوونەوە و چوون بۆ سەفەر و چاوپێکەوتن خۆ لە تووشبوون بە کۆرۆنا بپارێزن.
هەروەها خوازیاری پێیدانی مەرەخەسی بە هەموو هاوکارانی زیندانیکراون و داوایان لە دەزگایی دادوەری کردووە ئەو هۆشدارییە بە جیددی وەربگرێت.
بە هیوای ساڵی نوێبوونەوەی بیر و هزرەکان، بڕیارەکان و کردەوەی نوێ بۆ هەمووان، بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگیمان و قوتابییانی ئازیزی وڵاتەکەمان.
ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی/ سەقز و زیویە
دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دایە.