کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو

شەوی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەتوڵڵا قادرنژاد"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان بە توندی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکان، ئەو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکە، داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

ئەو کۆڵبەرە، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە کراوە.