کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا
15:33 - 18 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"دانیال عەزیزی\"، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، به هۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دا.
ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە بەرزاییەکانی گوندی \"کانی زەرد\"، سەر بە بەخشی ناوەندیی سەردەشت، تووشی ئەم ڕووداوە بووە.
ئەم کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانیی سەردەشت ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئامار و زانیارییەکان، ٦ میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران ئالوودە به مینە و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێراندا بوونی هەیە، کە لەم نێوانەدا، پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه و ورمێ، بەشی زۆری مینەکانی ئێرانی لەخۆوە گرتووە.
کاری خاوێنکردنەوەی مین لە کوردستان و باشووری ڕۆژئاوای ئێران، لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوییەوە لە لایەن ئەرتش، سپا و بەسیج دەستی پێکرد. دواتر لە ساڵەکانی ٧٧ هەتا ٨٢ی هەتاوییەوە، لە ئەستۆی وەزارەتی وڵاتدا بووە و لە ساڵی ٨٣ی هەتاویدا، لە ئەستۆی ناوەندی پاککردنەوەی مین، سەر بە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکاندا بووە.