کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی یارسانی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە کرماشان

تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ماشینێکی پێژۆ لە گەڕەکی دەوڵەت‌ئاوای کرماشان، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی یارسانیی لێکەوتەوە.

هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاندووە لەو ڕووداوەدا "ئەشکان عەزیزی" کوژراوە و "بورهان عەزیزی" بریندار بووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە یارسانییە، کوڕە پووری یەکتر بوونه.

ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتووی شارەکی "درەدرێژیـ"ـن و دانیشتوانی ئەو شارەکە لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانن.