"کوردپا" لە ئامریکا تۆمار کرا

بە ئامانجی بەربڵاوکردنەوەی بیاڤی چالاکییە مرۆڤدۆستانە و زانیاریبەخشەکانمان، "کوردپا" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا تۆمار کرا.

یەکەمی ئاوریلی ئەمساڵ، قۆناغەکانی تۆمارکردنی "کوردپا" بە هاوکاریی ژمارەیەک لە هاوکارانی کوردپا لە ئامریکا کۆتایی پێهات و ئەم ناوەندە بەزوویی چالاکییەکانی خۆی لەم وڵاتەدا دەست پێدەکات.

ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات. هەروەها پاراستنی بەها و كەرامەتی مرۆیی لە هەموو بوارە سیاسی، ئایینی و فكرییەكان وەک بنەما جەوهەرییەكانی "كوردپا" دێنە ئەژمار.