کرێکارێکی چڕداوڵی بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵ، خەڵکی "چێشمێ ماهیـ"ـی شاری چڕداوڵ لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی باڵابەر بەسەریدا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١٦ی خەزەڵوەر، بەهۆی بەربوونەوەی باڵابەر بەسەر کرێکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵەدا، ئەو کرێکارە کوردە گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە ڕانەگەیەندراوە و ئەو ڕووداوە لە گوندی "چێشمێ ماهیـ"ـی بەخشی هیلانی شاری چڕداوڵ ڕوویداوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مێهران لە گوندی "سەرنیـ"ـی بەخشی ساڵحئاوای ئەو شارە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.