کرماشان؛ کورش پاژخ بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا

11:28 - 2 سەرماوەز 2722

ڕوژی دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "کورش پاژخ" کوڕی محەممەد موراد و دانیشتووی شاری قەسری شیرین، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە کرماشان، گیانی لەدەست دا.

هێزە سەرکوتکەرەکان ئەو لاوە یارسانییەیان لە شارەکی "ئیلاهیە"ی کرماشان، لە کاتی خۆپێشاندانەکان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ۲ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمی ڕەوانەکردنی جەنازەی کورش پاژخ، کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ، لە مردووشۆرخانەی قەسری شیرین بەرەو گۆڕستانی "کەل داوود"ی سەرپێل زەهاو، بەڕێوە بچێت.