کامێران؛ "بورهان کەرەمی" لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "بورهان کەرەمی" کوڕی "مەحموود" دانیشتووی شاری کامێران، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت لە خۆپیشاندانەکاندا گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای بەشداریی خەڵکی کامێران لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی "فواد محەممەدی" و دەسپێکی خۆپیشاندانەکاندا، "بورهان کەرەمی" بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا.

"بورهان کەرەمی" خەڵکی ئاوایی "چرووسانە"، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.

شەوی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "فواد محەممەدی" ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی "ماویان" بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کامێران گیانی لەدەستدا.