چوار ئەندامی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردان، چوار ئەندامی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە"، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیا، بە ئامانجی هەڵاچوونێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی ژینگەیی پاژینی بانە، بەرەو ئەو شارە بەڕی کەوتبوون کە لە نزیکیی شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوونە.