چالاکێکی کرێکاری بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

دادگای ئینقلابی مەریوان چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "بەختیار ڕەحیمیـ"ـی بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

دادگا ئەو چالاکە کرێکارییەی بە "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و تەبانی دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.

"بەختیار ڕەحیمی"، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەزی ٩٨، لە شوێنی کارەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و  ڕۆژی شەممە ٣٠ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، بە دانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە کرێکارییە پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەسبەسەر و پاش ١١ مانگ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.