چالاکێکی مەدەنیی کورد، مەودای نێوان پاوە- تاران بە پێ دەبڕێت

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کورد، مەودای ٦١٢ کیلۆمیتریی نێوان پاوە- تارانی بە پێ پێوا.

"دیاری سەفەری"، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی "بێڕواسـ"ـی پاوەیە و لە حەرەکەتێکی مەدەنی و مرۆڤ‌تەوەرانە و لە ڕاستای مەحکوومکردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر خەڵکی ڕۆژئاوا، مەودای پاوە- تارانی بە پێ بڕیوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، پاش پێوانی ئەو ٦١٢ کیلۆمیترە، لە بەرانبەر نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی کوشتنی خەڵکی بێتاوانی ڕۆژئاوا، ڕاوەستاوە.

"دیاری سەفەری"، چالاکی مەدەنیی خۆی و ئەو هەوڵەی خۆی بە کارێکی مرۆڤدۆستانە دەزانێت و ڕایگەیاندووە کە بەو شێوەیە دەیەوێت بڵێ کە کوردەکان ئاشتیخوازترین خەڵکی جیهانن.