چالاکێکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ورمێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

چالاکێکی مەزهەبی سوننی مەزهەب بە ناوی " عەبدولعەزیز حەیدەرپوور" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "کەرێز"ی بەخشی ئەنزەل و دانیشتووی ورمێ، لە بەندی تەلاشی زیندانی ئەو شارە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەو چالاکە مەزهەبییە سونیی مەزهەبە پاش ١٥ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانی ورمێ، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر، دووبارە بۆ بەندی تەلاش زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر،  ئەو چالاکە سوننی مەزهەبە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.

 ئەو چالاکە مەزهەبییە دوو مانگ پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە "بانگەشە بۆ گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەنەدراوە.