پێنج چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە سنە بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات کران

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕ، مەئموورانی ستادی خەبەری لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کۆمەڵێک لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و مامۆستایانی چالاکیان بانگهێشت کرد.

ستادی خەبەریی ئیتلاعات بە دانی بانگهێشتنامەی فەرمی، داوای لەو مامۆستایانە کردووە کە بۆ ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات ئامادە بن.

شوناسی ئەو پێنج مامۆستایە "محەممەد ڕەزا مورادی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، نەسرین کەریمی و کورش عێزەت ئەمینی" ڕاگەیەندراوە.