پیرانشار؛ ئەمیر فەراسەتی شاد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان کوژرا

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمیر فەراسەتی شاد"، خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ١٨ی ئێوارە، هێزە سەرکوتکەرەکان لە "کەمەربەندی"ی پیرانشار ئەم هاووڵاتییە کوردەیان کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ٤ هاووڵاتیی ناڕازی لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆدا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار بووە.

تەرمی ئەمیر فەراسەتی شاد گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەم هاووڵاتییە بە بەشداریی خەڵک و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بەڕێوەچوو.