پۆلیسی فەتای کرماشان باسی لە دەسبەسەرکردنی ١٧٠ کەس لەو شارەدا کردووە

بەرپرسی پۆلیسی فەتای کرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی ١٧٠ هاووڵاتی لەو شارەدا کرد کە بە وتەی ئەو ناوەندە، ئەو ١٧٠ کەسە بە تاوانی جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون.

سەرهەنگ "عەلی کەریمی"، لە وتووژێک لەگەڵ هەواڵدەرییەکی سەر بە حکوومەت باسی لە دەسبەسەرکردنی ١٧٠ هاووڵاتی لە کرماشان کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ١٤ هەتا ٣٠ ساڵە.

بەرپرسی فەتای کرماشان باسی لە ئاماری بێکاری لەو شارەدا کرد و وتی، کرماشان پلەی یەکی لە بێکاریدا هەیە، بەو پێیە ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستیان بە دەسبڕیی ئینتێرنێتی، هەتکی حورمەت و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و... کردووە.