وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد پێشیان بە چاپکردنی کتێبی \"بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ\" گرت

ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، دژایەتیی خۆی لەگەڵ لە چاپدانی دووبارەی کتێبی \"بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ\"، کرد.

\"فەراز فیرووزی مەندومی\"، لێکۆڵەری قۆناغی دوکتورای ماف لە زانکۆی هامبوورگ و نووسەری کتێبی \" بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ\"، لە وتووژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا، باسی لە موڵەتپێنەدانی دووبارەی چاپکردنەوەی کتێبی \"بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ\" لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، کرد.

\"\"فەراز فیرووزی مەندومی، لێکۆڵەری قۆناغی دوکتورای ماف لە زانکۆی هامبوورگ
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: \"وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد ڕایگەیاندووە کە ئیزنی دووبارە چاپکردنەوەی ئەم کتێبە نادەین و هۆکارێکی دیاریکراویشی بۆ لە چاپدانی ڕانەگەیاندووە\".

کتێبی \"بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ\"، لە نووسینی \"فەراز فیروزی مەندومی\"، لە ساڵی ٩١ی هەتاوی لە شاری تاراندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

نووسەری کتێبی \"بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ\"، دامەزرێنەری ڕێکخراوەی موتالعە و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ماف شاری دانشە.