هەڵەی پزیشکی، بنەماڵەیەکی لە بزەی منداڵەکەیان بێبەری کرد
14:23 - 17 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەیەکی مەهابادی، بەهۆی کەمتەرخەمیی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی \"خومەینیـ\"ـی ئەو شارەوە، منداڵەکەیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی گەلاوێژ، \"محەممەد ئیبراهیمی\"، تەمەن ٥ ساڵ، بەهۆی ناشارەزایی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی شاری مەهابادەوە، گیانی لەدەست دا.
ئەو منداڵە تەمەن ٥ ساڵەیە، بەهۆی لێدانی ناشارەزایانەی دەرزی لە لایەن کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی مەهابادەوە، گیانی لەدەست داوە.
ماڵپەڕی \"ڕوکنا\" لەمبارەیەوە نووسیویەتی: \"بنەماڵەی ئیبراهیمی، سکاڵایان لەسەر کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی خومەینی، تۆمار کردووە\".