هەواڵدەریی \"فارس\" کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسانی بە توێژێکی \"توندڕەوی ئەهلی حەق\" وەسف کرد
15:25 - 14 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: هەواڵدەریی \"فارس\" سەر بە سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک بەیانییەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسانی، بۆ یارمەتی گەیاندنی لافاولێدراوەکان بە \"توێژێکی ماسیگری توندڕەوی ئەهلی حەق لە لافاوەکانی ئەم دوایانە\" زانیووە.
هەواڵدەریی \"فارس\" سەر بە سپای پاسداران لە بابەتێکدا لەژێر ناوی \"ماسیگریی توێژێکی توندڕەوی ئەهلی حەق لە لافاوەکانی ئەم دوایانە و پێکەوە کارکردنی کۆمەڵگای مەدەنی بە ئاراستەی هاودڵی لەگەڵ کۆمەڵگای ئەهلی هەق، بە بیانییەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بۆ یارمەتیگەیاندن به لافاولێدراون دژکردەوەی نیشان دا.
ئەم هەواڵدەرییە، کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسانی بەوە تۆمەتبار کردووە که \"بە بیانووی هاودەردی لەگەڵ لافاولێدراوانی ئێران، جارێکی دیکە هێرشیان بۆ سەر دەسەڵات کردووە و لە بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان لە ناوچەکانی ئەهلی حەق، خۆیان دەبوێرن\".
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خاکەلێوە، کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای هاودەردی لەگەڵ لافاولێدراوەکان ڕایانگەیاند: \"حاشا لێنەکراوە کە بەشێکی زۆری لەو نەهامەتی و کارەساتە، بە کاری کردەیی و کارناسی و کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتان، دەمانتوانی پێشی بگرین، بەڵام بەداخەوە\".
ئەو کۆڕە لە بەیاننامەیەکەیاندا پێداگریان کردووە کە: \"داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی لە هەر پلە و پایەیەک لە دەسەڵات دابن بە جێگای چاوپۆشی لە ڕاستییەکان و چەواشەکاری، بەرپرسایەتی خۆیان لە هەمبەر خەڵک قەبوول بکەن و بە هانای خەڵکی لێقەوماو و بێ ماڵ و حاڵ بچن و ئەگەر ناتوانن بەرپرسایەتی قەبووڵ بکەن دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان رابگەیەنن ئەو بەرپرسایەتی بە کەسانی خۆبەخش و ناوەندە خەڵکییەکان و چالاکانی مەدەنیی بسپێرن و ئیزن بدەن کە یارمەتییە خەڵکییەکان، بگاتە دەستی خەڵکی لێقەوماو\".
لەو پەیوەندییەدا، سەید نەسرەدین حەیدەری، ڕێبەری ئایینیی خەڵکی یارسان لە پەیامێکدا، داوای لە خەڵک کرد بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
هاووڵاتییانی پەیڕەوی ئایینی یارسان لە ساڵی ٩٢ی هەتاوی، بە ئامانجی فۆرمۆڵەکردنی داواکارییەکانی خۆیان، کۆمەڵەیەکیان لەژێر ناوی \"کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان\" دامەزراند و بە وتەی ئەوان، ئەم کۆمەڵەیە نوێنەری ڕاستەقینەی پەیڕەوانی ئایینیی یارسانییەکانە\".