هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد مورادی" کوڕی "خدر"، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە سێڕێیانی "جەڵدیان" دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە.

"موراد مورادی"، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.