بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماریی ڕیکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩دا، سەرجەم ٦١ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران، دەسبەسەر کراون.
٥٧ کەس دەسبەسەر و ٤ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییە داسەپاوەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
هۆکار و چۆنییەتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان:
هێزە ئەمنییەتییەکان: ٣٩ کەس
هێزە نیزامییەکان. ٢٢ کەس (٢٢ کۆڵبەر دەسبەسەرکراو)
ناڕوونیی چارەنووس و ڕاگواستن بۆ شوێنی نادیار پاش دەسبەسەرکران: ٣٤ کەس
هێرش و پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٤ حاڵەت
دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییان: ١ حاڵەت
لێدان و ئازار و ئەشکەنجە لە کاتی دەسبەسەری: ١ حاڵەت
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەری
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ١ حاڵەت
هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلق: ٣ حاڵەت
چالاکی مەزهەبیی سوننە مەزهەب: ٣ حاڵەت
پێشگرتن و دەسبەسەرداگرتنی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە: ٥ حاڵەت
دەبێ بوترێ لەم مانگە زۆربەی گیراوەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە کۆمەڵ بووە بە تایبەتی:
١١ کەس لە شاری پیرانشار
٨ کەس لە شاری مەریوان
٣ کەس لە شاری سەوڵاوا
٥ کەس لە گوندی زەردۆیی پاوە و
٢٢ کۆڵبەر بە شێوەی گرووپی دەسبەسەر کراون
ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە